کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ١١ كه‌س به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ ئه‌ندۆنێزی

شمار قربانیان رانش زمین در اندونزی

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ندۆنێزی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ پارێزگای “جاوا” له‌ ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌، لانیكه‌م ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له‌ ئه‌ندۆنێزی هه‌تا ئێستا دوو جار زه‌وی ڕۆچووه‌ و ده‌وترێ كه‌ له‌ دووهه‌م جاردا، هاووڵاتییان و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن كه‌ سه‌رقاڵی گه‌ڕان به‌دوای قوربانییانی یه‌كه‌م ڕووداو بوون، كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر ڕووخاوه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا ژماره‌ی بێسه‌روشوێن بووانی ئه‌م ڕووداوه‌ نه‌زاندراوه‌.