کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س به‌ هۆی هێرشی ئاسمانی له‌ ئه‌فغانستان

photo 2019 07 21 12 34 40 1

photo 2019 07 21 12 34 40 1

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرپرسانی ئەفغانستان  ڕایانگەیاندووە، لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ویلایەتی بادغیس، لانیکەم ١٠ کەس گیانی له‌ده‌ستداوه‌ کە ژمارەیەک منداڵ و ژن لەنێودایە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ویلایەتی بادغیس، رایگەیاند، کە لە کۆی ئەو ١٠ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، سێیان منداڵ و دوو كه‌سی دیكه‌ش ژن بوون. ناوبراو ئاشکرایشی کردوە، کە بنکەی سپا لە ناوچەکەدا لەلایەن یاخیبووانەوە گەمارۆ دراوە و چەند ھێلیکۆپتەرێک ھەوڵی نیشتنەوەیان داوە بەڵام لەلایەن گوندنشینانەوە تەقەیان لێ کراوە.