“هێلین بۆلێك” سروودبێژی شۆڕشگێری گرووپی “یۆرۆم”، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی خاكه‌لێوه پاش ٢٨٨ ڕۆژ مانگرتن له خواردن، له زیندانی توركییه گیانی له‌ده‌ستدا.
“هێلین بۆلێك” وێڕای “ئیبراهیم كوگچك” له ناڕه‌زایه‌تیی به زیندانی كردنی ٦ كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه، قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كان و توندبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ئه‌ردۆغان، له نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ره‌وه ده‌ستی دابووه مانگرتن له خواردن. شایانی باسه، گرووپی “یۆرۆم” چالاكییه‌كانی خۆی له ساڵی ١٩٨٥ ده‌ست پێكردووه و یه‌كێك له ناودارترین سرووده‌كانی ئه‌م گرووپه بۆ پشتیوانی له كرێكارانی مه‌عده‌نی سۆما له توركییه خوێندراوه.