کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری كرماشان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاووڵاتییەکی خەڵکی شابادی ئه‌مشاره‌ کە پاش دەستبەسەرکرانی بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهیی کرماشانەوە چووبووە حاڵەتی کۆما، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “بەهمەن عوقابی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “چەقاجەنگا”ی سەر بە شاری شابادی کرماشان کە ماوەیەک لەمەوبەر بە هۆی لێدان و ئەشكەنجەی هێزەکانی ئاگاهیی کرماشانەوە چووبووە حاڵەتی کۆما، ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانبار لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممەوه‌ بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ئاگاهیی کرماشانەوە چووه‌ته‌ کۆماوه‌ و لەوکاتەوە لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانەی خومەینی کرماشان و لە ژێر ڕێوشوێنێکی ئەمنیی تونددا بووه‌.