به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی کێشەی به‌رق و ناستانداردبوونی کانێکسی بوومەلەرزەلێدراوەکان له شاری سه‌رپۆل زه‌هاو، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییەک لە گوندی “جوانمیری” سەر بە ئه‌مشاره بە ناوی “عەزیزوڵڵا ڕەزایی”، تەمەن ٥٠ ساڵ به هۆی به‌رق گرتووییه‌وه گیانی له‌دستدا. لە دوای تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر ڕوودانی بوومەلەرزە لە پارێزگای کرماشان‌دا، لەگەڵ ئەوەی کە هێشتا هیچ کام لە کێشە سه‌ره‌كیه‌كانی خەڵکی ئەم ناوچەیە چارەسەر نەکراوە، بەڵكوو هێشتاش بەهۆی کێشە جۆربەجۆرەکانەوە، گیانی خەڵکی ئەم ناوچانە لە مەترسیدایە.