کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی گه‌ڵارێزان هاووڵاییەکی خەڵکی شاری بانه بە ناوی “خوسرەو شەریفی” تەمەن ٢٩ ساڵ کە ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمه‌وه‌ گوللەیەک لە سەری درابوو، لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لە دەستدا.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “خوسرەو شەریفی” ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گه‌ڵارێزان لە سنووری کێلێ و لە نزیک بەنداوی عەباس ئاوا لە حالێکدا کە بە ئۆتۆمبێلەکەی سەرقاڵی گواستنەوەی موسافیر بووە، کەوتووەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکان و دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان ڕاگرتووە، بەشێوەیەکی بێ بەزەییانە گولەیەکیان لە سەری داوە. شایانی باسه‌، ناوبراو بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ر بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.