کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كرماشان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كرماشان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كرماشان

لاوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “بێهزاد ساڵحی” تەمەن ١٨ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی مانگی گوڵان، بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم كرایه‌ ئامانج و گیانی لەدەستدا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو خەڵکی ئاوایی “شش بید علیا”ی سەر بە شاری ڕوانسەرە و بە گومانی هەڵگرتنی باری قاچاغ ماشینه‌كه‌ی دراوه‌ته‌ بەر دستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیان لەدەست داوه‌. شایانی باسە، ئەوە یەکەم جار نییە کە ئۆتۆمۆبێلی هاووڵاتیان بە بیانووی هەڵگرتنی کەلوپولی قاچاغ دەدرێتە بەر گوللە و لە ئاکامدا سەرنشینەکانیان گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.