به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئاوایی “كێڵانه”ی سه‌ر به شاری سنه به ناوی “ئارمان گه‌وێڵی”، به‌هۆی گازگرتوویی له شوێنی كاره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ناوبراو له شوێنی كاره‌كه‌ی له كلارده‌شت به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی گازگرتوویی بووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، “ئارمان گه‌وێڵی” ته‌مه‌نی ته‌نیا ٢٦ ساڵ بووه. پێویسته بوترێت كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له‌ئاست دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ساڵانه به سه‌دان كرێكار له شاره‌كانی ئێران به ڕووداوی شوێنی كار ده‌بنه قوربانی و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.