بە پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی “جەعفەر ئەحمەدی”، خەڵکی گوندی “ترس ئاوا”ی ناوچەی قوتووری خۆی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپا، گیانی لەدەستدا.
ناوبراو لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری قوتوور، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە. لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٢٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد هادیزادە”، ٢٥ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی “یووسفئاوا”ی ناوچەی قوتووری خۆی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی برینداربوو.