لاوێک ماوەیەک دوای ئازادکران لە زیندان، تووشی نەخۆشی بوو و هەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته ڕۆژی هەینی ٨ی مانگی خەرمانان، لاوێک خەڵکی پیرانشار، کە ساڵی ٩٦ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە زیندانی ئیتلاعاتدا بوو، بەهۆی ئیشی ئازارەکانی دوای ئەشکەنجە بوون، لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ، گیانی لەدەست دا. “جەلال سلێمانی”، له ساڵی ٩٦دا، دوای کوشتنی یهكێك له هێزهكانی ڕژیم، لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک لە زیندان ئازاد کرا. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو لە زینداندا و لەژێر ئەشکەنجەدا تووشی نەخۆشیی “ڕیخۆڵە” ببوو و هەر بهم بوونهوه گیانی لەدەست دا.