ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی هێرشی درۆنه‌كانی دەوڵەتی تورکیه لە ناوچه‌ی خانەسوری شەنگال، “مەروان بەدەل خودێدا” هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ جەژنی ئێزیدیان، درۆنه‌كانی دەوڵەتی تورکیه ئۆتۆمبێلی “مەروان بەدەل خودێدا” هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگالی ده‌كاته ئامانج به‌و هۆیه‌وه ناوبراو لەگەڵ دوو منداڵی گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه له دوای هێرشه‌كه ته‌رمی “مه‌روان” و دوو منداڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه له ئۆتۆمبێله‌كه ده‌رهێنراوه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌كانی سوپای توركیه به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه.
