ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەشەممە، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراو و کۆنەکراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی قەسر شیرین، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە گیانی لەدەست دا.
فەرمانداری قەسر شیرین سهبارهت به تەقینەوەی ئەوە مینە لە خاڵی سنووریی خوسرەوی ڕایگەیاند: لەو ڕووداوەدا شوانێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە. شایانی باسه، تا ئێستا شوناسی ئەو مێرمنداڵە، ڕانەگەیەندراوە.