کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی محه‌ممه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان ئۆستادی ئاواز و موسیقای ئێران

“محه‌ممه‌دڕه‌زا شه‌جه‌ریان” ئۆستادی ئاواز و موسیقای ئێران له‌ ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵی، به‌دوای چوار ساڵ ده‌سته‌ و یه‌خه‌بوون له‌گه‌ڵه‌ نه‌خۆشی سه‌ره‌تان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی “جم” له‌ شاری تاران بۆ هه‌میشته‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

كۆچی دوایی مامۆستا شه‌جه‌ریان بووه‌ هۆی ماته‌مینی به‌ ده‌یان ملیۆن كه‌س له‌ هۆگرانی له‌ شاره‌كانی ئێران. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كاتژمێرێك دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌، جه‌ماوه‌رێكی به‌رین به‌ مه‌به‌ستی ماڵ ئاوایی له‌ ناوبراو كۆبوونه‌وه‌ و له‌دژی ڕێكخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیی درووشمیان وته‌وه‌. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ به‌ستنی شه‌قامه‌كان هه‌وڵیان دا كه‌ پێش به‌ كۆبوونه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵك بگرن. شایانی باسه‌، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” له‌ئاست هه‌وڵه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌پێی گرته‌ ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ هێرش بۆ سه‌ر ڕیزی به‌شداربووان، ژماره‌یه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوون. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌ پچڕانی ئینتێرنێت له‌ هه‌ندێ له‌ شاره‌كانی ئێران ده‌كه‌ن.