کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی مارادۆنا ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی تۆپی پێی جیهان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا” یاریزانی بەناوبانگی مێژووی تۆپی پێی جیهان و تیمی میللی ئاڕژانتین لە تەمەنی ٦٠ ساڵی بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.

“دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا” به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین یاریزانانی تۆپی پێ و ئه‌ستێره‌ی ئه‌م یارییه‌ له‌ ده‌یه‌ی ٨٠ی زاینیی دێته‌ ئه‌ژمار. له‌ ئاكامی ڕاپرسییه‌ك كه‌ ساڵی ٢٠١٩ له‌ لایه‌ن فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان “فیفا” ئه‌نجام درا، “مارادۆنا و پله‌” وه‌ك گه‌وره‌ترین یاریزانی سه‌ده‌ی ٢٠ی زاینیی هه‌ڵبژێردران. مارادۆنا له‌ ده‌ورانی حیرفه‌یی خۆیدا وه‌ك بازی ساز و هافبكی هێرشبه‌ر سه‌ره‌ڕای یاری بۆ تیمی میللی ئاڕاژانتین، له‌ باشگا ناسراوه‌كانی تۆپی پێی ئۆرووپاش یاری كردووه‌ و یه‌كه‌م یاریزانی تۆپی پی بوو كه‌ ڕێكۆردی نرخی گواستنه‌وه‌ی له‌ جیهاندا شكاند. له‌ یاریه‌كانی جامی جیهانی ساڵی ١٩٦٨، تیمی میللی ئاڕژانتین به‌ كاپیتانی مارادۆنا بووه‌ قاره‌مانی جیهان. مارادۆنا له‌ ساڵه‌كانی ڕابردوو وه‌ك مۆره‌بی درێژه‌ی به‌ ده‌ورانی حیرفه‌یی خۆی دا.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی ژنانی ئه‌فغانستانی دژبه‌ حكوومه‌تی تالیبان

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-