به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، ته‌رمی یه‌كێك له ٢٣ كۆڵبه‌ره بێ سه‌ر و شوێنه‌كه‌ی كه له ناو به‌فردا و باڕندا گیریان كردبوو، به ناسنامه‌ی “عوسمان فتووحی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ خه‌ڵكی شاری سه‌قز له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دیتراوه.
ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه چاره‌نووسی دوو كۆڵبه‌ری دیكه به‌ناوه‌كانی “ئه‌میر تورجانی” دانیشتووی ئاوایی تورجان و “ئه‌میر كه‌ریم زاده” خه‌ڵكی ئاوایی “ده‌ڕه زیاره‌ت” هه‌روا نادیاره. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٢٣ كۆڵبه‌ر له به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز بێ سه‌رو شوێن بوون. به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه خۆبه‌خشانه دستیان كردبه گه‌ڕان له‌و كۆڵبه‌رانه و هه‌تا ئێستا هه‌موو كۆڵبه‌ره‌كان بێجگه‌له دوو كه‌سیان دیتراونه‌ته‌وه.