کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری وان

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری ورمێ کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار ببوو، دوای مانەوەی زیاتر لە حه‌فته‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ بە ناوی “شەمزین ئەحمەدی”، کە حه‌فته‌ی ڕابردوو لە بەرزاییەکانی سۆما و برادۆست، هاوکات لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیكه‌ بە ناوەکانی “حیکمەت ئەحمەدی  و ڕۆشەن جەهانگیری” کەوتبوونە بەر دەسڕێژی گوللەی سپای پاسداران، لە نەخۆشخانەی شاری وان لە توركییه‌ بە هۆی سەختی برینەکەییەوە گیانی لەدەست دا.