له درێژه‌ی هه‌وڵی جه‌نایه‌ت كارانه‌ی هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کێلەشین، کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، ته‌قه‌ی لێكرا و له ئه‌نجامدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “عەزیز ڕەئیسی”، خەڵکی گوندی “گرک”ی ناوچەی مەڕگەوەری ورمێ، لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شاری شنۆ، له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه كرایه ئامانج و گیانی لەدەست دا. شایانی باسه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەته‌وه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “عادڵ یەعقووبی”، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “بێساران” و دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێندراو ، به سه‌ختی بریندار بوو.