به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشەممە ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دزڵیی مەریوان بە ناوی “هاشم ئەحمەدی”، بەهۆی جڵتەی دڵەوە لە هەورامان، گیانی لەدەست دا.
شایانی باسه، ناوبراو بەهۆی گوشاری قورسیی بارەکەیەوە لە کاتی کۆڵبەریدا، تووشی جڵتەی دڵ بووە. تەرمی “هاشم ئەحمەدی” گوزاراوه‌ته‌وه بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی یەکشەممە ٣ی سەرماوەز، لە سنووری شنۆ، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکارێکی مەهابادی کردووه و لە ئاکامدا کاسبکارێکی خەڵکی ئەمشاره به‌ناوی “سمكۆ قادرنیا” گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها لە هەمان ڕۆژدا، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “کووزە ڕەش”ی سەڵماس بە ناوی “ناسر مورادپوور” ، لە سنووری پیرانشار، بە تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانی لەدەست دا.