کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ شاری سه‌رده‌شت

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ شاری سه‌رده‌شت4

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ شاری سه‌رده‌شت4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ژماره‌یك له‌ كۆڵبه‌ران له‌ سنووری سه‌رده‌شت، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “گولان”ی سه‌ر به‌مشاره‌ گیانی لەدەستدا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزەکانی سپای پاسداران ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردان، له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی سه‌رده‌شت تەقەیان له‌ پۆلێك له‌ كۆڵبه‌ران كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك له‌ ناوی “كامڕان گوڵانی” گیانی لەدەست داوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، دیاردەی کۆڵبەری بەرهەمی سیاسەتی هەڵەی کۆماری ئیسلامییە کە بارودۆخێکی نالەباری ئابووری بۆ خەڵکی ناوچه‌ سنوورییه‌كان هێناوەتە ئاراوە کە ناچار بن بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانیان پەنا بۆ دیاردەی مەترسیداری کۆڵبەری بەرن و بە شێوەی جۆراوجۆر ببنه‌ قوربانی.