به پێی ڕاپۆرتهكان، ئێوارهی ڕۆژی سێشهممه ٩ی مانگی ڕهزبهر، کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “عەزیز ڕەئیسی”، خەڵکی گوندی “گرک” سهر ناوچەی مەڕگەوەری ورمێ، لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شاری شنۆدا تهقهی لێكرا و تەرمی ناوبراو هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “عادڵ یەعقووبی”، ٢٦ ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی “بێساران” و دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراوەکان، لاقی چەپی بریندار بوو.