به پێی ڕاپۆرتهكان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤سەرماوەز، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بەناوی “هادی حسێنی” خەڵکی شارۆچکەی ڕهبهت لەسنووری “دۆڵەبی” شاری “سەردەشت” لە لایهن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمهوه كهوته بەردەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەست دا.
سیاسەتی بە ئەنقەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرمایە گوزاری نەکردن و زاڵ بوونی دیدی ئەمنیەتی بەرامبەر بە ناوچە کوردستانییەکان بارودۆخێکی نالەباری ئابووری هێناوەتە ئاراوە کە هەژاری و بیکاری لە نێو کۆمەڵگادای بە ئاستێکی زۆر پەرە پێداوە و خەڵکی هەژاریش ناچارن بۆ بەدەست هێنانی بژێوی ژیانیان ڕوو بکەنە سنوورەکان و پەنا بۆ کاری تاقەت پڕوکێن و مهترسی کۆڵبەری بهێنن كه لهئهنجامیدا ساڵانه به سهدان كۆڵبهر و كاسبكار له لایهن هێزهكانی ڕژیمهوه دهبنه قوربانی.