به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەر تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی له‌ده‌ستداوه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “مێهدی زارعی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی کۆڵسەی خوارووی سەردەشت گیانی له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨١ له‌سه‌دی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌کانی ئێران و تورکییه بووە.