به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، کۆڵبەریکی خەڵکی گوندی “کەریم ئاوا”ی ناوچه‌ی زێویه‌ی بانە بە ناوی “هادی خدری” تەمەن ٢٢ ساڵ، له لایه‌ن هێزەکانی ڕژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو له ئه‌نجامدا گیانی لەدەستدا.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات، هێزەكانی ڕژیم بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکەی قاچاخ لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە. شایانی باسه، تەرمی “هادی خدری” لە “کەریم ئاوا” ئەسپەردەی خاک کراوه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “خزرلوو”ی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران بە ناوی “ڕەزا پوور ئیسماعیل” ، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.