کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری شاری بانه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری شاری بانە بە هۆی ڕاوەستانی دڵی گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی “محەممەد ئەحمەدی ئایچی”  لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بروێشکانی سەر بە شاری بانە تووشی ڕاوستانی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە. شایانی باسه‌، تەرمی ناوبراو لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە و تا کاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ توركانی فاشیست

-