به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشهممه ٢٦ی سهرماوهز، ژمارهیهك کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی ملەی تەتەی هەورامان بە هۆی بارینی بەفرەوە ڕێیان ون کردووە و کەسێکیان بە هۆی سەرما گیانی لە دەست داوە و چارەنووسی چەند کەسیان نادیارە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئازاد خوسرەوی” خەڵکی ئاوایی “نێ” سهر به شاری مهریوان بە هۆی سەرمابردوویەوە گیانی لە دەست داوە و تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی ئهمشاره. هەروەها برایەکی ناوبراو بە ناوی “فەرهاد خوسرەوی” دۆزراوەتەوە کە باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەاڵە، چارەنووسی باقی کۆڵبەرەکان نادیارە و گەڕان بە شوێن ئەواندا بەردەوامە.