کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ به‌رزاییه‌كانی شاری نه‌وسوود

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ 4

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ 4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، کۆڵبەرێک خەڵکی شاری پاوە، لە کاتی شوێن كه‌وتن هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، لە بەرزاییەکانی نەوسوود بەربووەوە و گیانی لەدەست دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “جەواد ڕۆستەم نژاد”، تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی گوندی “شمشێر” سه‌ر به‌ پاوە، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی “دەڕەی هێرات”ی شاری نەوسوود، گیانی لەدەست دا.