به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه دوو مانگ لهمهوپێش به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تاران گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، “كه‌یهان ئه‌كره‌م” خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی كه‌ریم ئاوای شاری سه‌قز، له كاتی كۆڵبه‌ریدا له سنووری بستام به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپا بریندار و بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تاران كرا و به دوای تێپه‌ر كردنی دوو مانگ به سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیان له‌ده‌ستدا.