به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له كۆڵبه‌ران، کۆڵبەرێك لە بەرزاییەکانی ئاوایی نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە ئۆستانی کرماشان گیانی له‌ده‌ستدا.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرلە بەیانی ڕۆژی پینجشەممە ٩ی گەلاوێژ، هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانەکانی “ملە قەندی” شاری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک به‌ناوی “وەزیر محەممەدی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “حەشمیر”ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی گیانی له‌ده‌ستدا.
