به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له‌درێژه‌ی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران و كاسبكاران له سنووره‌كانی كوردستان، كۆڵبه‌رێك له سنووری بانه له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزەکانی ڕژیم لە شاری بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و به‌هۆیه‌وه کۆڵبەرێک بە ناوی “تاهیر حوسێنی” خەڵکی گوندی سەدباری بانە گیانی لەدەست داوە. شایانی باسه، لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا، لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه و بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه،هیزەکانی ڕژیم لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی “شاخە ڕووخاو” تەقەیان لە پۆلێك له کۆڵبەران کردووە و به‌هۆیه‌وه دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “سیروان سەعدەت نیا” ٣٣ ساڵ ته‌مه‌ن و خەڵکی گوندی دڵاوان و “سولەیمان ئابتین” ٥٠ سال ته‌مه‌ن و خەڵکی گوندی “بادیناوێ” بە سەختی بریندار بوون.