ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزەكانی ڕژیم له سنووری سه‌رده‌شت ته‌قه‌یان له کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئه‌مشاره كردووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی مانگی پووشپەڕ، هێزەکانی ڕژیم، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری “دۆڵەبی”ی شاری سەردەشت کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “محه‌ممه‌د بریاجی ئیبراهیم زادە”، خەڵکی گوندی “گۆڵان”ی شاری سەردەشت، گیانی لەدەست دا. هه‌ر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٢١ی مانگی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “قوتوور” بە ناوی “کەریم فارسی”، ٢٩ ساڵە لە سنووری شاری “خۆی”، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو به سه‌ختی برینداربوو.