به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری چالدرێران گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی ڕابردووش کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ئەو شارە به هه‌مان شێوه کوژرابوو.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی ١٦ی گه‌ڵارێزان، هێزەکانی سپای پاسداران لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری چالدێران دەستڕێژیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “کەماڵ عەلەم هولوی” کوژراوە. ڕۆژی ڕابردووش لە سنوورەکانی ئەو شارە کۆڵبەرێک بە ناوی “حەسەن ده‌لایی میلان” بە تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزەكانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدابوو.