كۆڵبه‌رێكی خەڵکی گوندی “شێخ عەسکەر”ی سەر بە چاڵدێران، بە ناوی “فەرهاد کچانلوو” تەمەن ٢٦ ساڵ، ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، بە تەقەی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو لە سنووری چاڵدێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزەکانی جێگر لە پایگای سنووریی “شێخ عەسکەر”، تەقەی لێکراوە. شایانی باسه، “فەرهاد کچانلوو” بەهۆی بەرکەوتنی گوللـە تووشی خوێنڕێژی بووه و پاش کاتژمێرێک گیانی لەدەست داوە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، چوار کۆڵبەر لە ناوچەی “کانی دیناران”ی سەردەشت بە ناوەکانی “هاوبیر ئیبراهیمی، عوسمان ساڵحی، ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی و ئیبراهیم ڕەسووڵی” بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری ئه‌مشاره بریندارببوون.