به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە ٦ کاتژمێردا، كۆڵبه‌رێك لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی گوڵان کۆلبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی قولی ئاوای شاری بانە بە ناوی “مەحموود مورادی” تەمەن ٢٢ ساڵ لە سنووری “هەنگەژاڵه”ی ئه‌مشاره بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، کاتژمێر ٩ی شەوی ڕابردوو هێزه‌کانی ڕژیم لە سنووری “کانی زەردی” شاری سەردەشت، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک به ناوی “محه‌ممه‌د ئیبراهیم زاده” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.