به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆمپرۆسۆری هه‌وا له كارگه‌یه‌كدا له سنه، كرێكارێكی مكانیك گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ته‌قینه‌وه‌كه له شارۆچكه‌ی “مه‌وله‌وی”ی شاری سنه ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه شاگرد مكانیكێكی ٢٠ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه ئێران له بوواری ئیمه‌نی شوێنی كار له جیهاندا له پله‌ی ١٠٢ههم دایه و ساڵانه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران ده‌بنه قوربانی.