به پێی ڕاپۆرتهكان، کرێکارێکی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی کەپسوولی گازەوە تووشی سووتاوی هاتبوو، پاش چەند ڕۆژ گیانی لەدەست دا.
به پێی ئهڕم ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سەرماوەز، کرێکارێک بە ناوی “میکائیل ئیبراهیمی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، كه بەهۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز تووشی سووتاوی ببوو و به هۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەی گیانی لەدەست دا. ههروهها، له سەرەتای مانگی سەرماوەزیش، کرێکارێک بە ناوی “م، محەممەدپوور”، له كاتی کارکردن لە بینایەک دا لە هەرێمی کوردستان بهر دهبێتهوه و گیانی لەدەست دهدا.