به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان له كاتی كار به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و كێشه‌ی فه‌ننی جه‌ره‌سه‌قیل گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی خه‌رمانان جەرهسەقیلێک لە کاتی کار کردن لە بینایەکی شاری بۆکان تووشی گرفتی میکانیکی بوو و لەئەنجامدا بووه هۆی گیان لە دەستدانی شۆفیرەکەی. شایانی باسه، ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکه‌یه‌وه دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ئێران له بواری ڕه‌چاو نه‌كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار له ناو وڵاتانی جیهان له پله‌ی ١٠٢ههمدا قه‌راری گرتووه.