ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه کرێکارێکی شارەداریی شاری بۆکان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەوشارە گیانی لە دەست داوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارێکی شارەداریی شاری بۆکان بە ناوی “ڕەحمان حسێنیئازەر” تەمەن ٥٣ ساڵ لە كاتی كار له بلواری مامۆستا هەژار بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا. شایانی باسه، مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵیش، کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە شەقامی مەولووی شاری بۆكان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و گیانی لە دەستدا. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوهی یەکساڵی ڕابروودا، ئەمە شەشەمین حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆیە کە بههۆیهوه ٥ کرێکار گیانیان لەدەست داوە و كرێكارێكیش برینداربووه.