کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك به‌ ڕووداوی شوێنی كار له‌ ڕه‌به‌ت

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك به‌ ڕووداوی شوێنی كار له‌ ڕه‌به‌ت2

وقوع حادثه کاری دیگر در فولاد اهواز3

به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و له‌کاتی هەڵکەندنی خاکی خانوویەکدا، کرێکارێکی خەڵکی شاری ڕەبەت، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی مانگی گەلاوێژ، “سەلیم حاجی عەزیزی”، تەمەن ٤٧ ساڵ و دانیشتووی گوندی “شندره‌”ی شاری ڕەبەت، لە کاتی هەڵکەندنی خاکی بینایەکدا، بەهۆی ڕووخانی ئەو بینایە، تووشی ئەو ڕووداوە ببوو و گیانی لەدەست دا. پێویسته‌ بوترێت كه‌ ساڵانه‌ به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی هێماكانی ئیمه‌نی شوێنی كار به‌ تایبه‌ت دابین نه‌كردنی ئامرازی ئیمه‌نی له‌ لایه‌ن كارفه‌رماكانه‌وه‌، سه‌دان كرێكاری بیناسازیی تووشی ڕووداو ده‌بن و به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.