کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك به‌هۆی ڕووداوی كار له‌ شاری پاوه‌

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك به‌هۆی ڕووداوی كار له‌ شاری پاوه‌ 1

ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی سەرماوەز، هاوڵاتیه‌ك بە ناوی “سوهەیب ڕێبەری”، کوڕی “فەتاح” و خەڵکی گوندی “هەجیج”ی سەر بە شاری پاوە، لە کاتی کارکردن لە کارگەی بەرد بڕی “وەرائی” شاری پاوە گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به‌هۆی نه‌نبوونی ئیمه‌نی له‌ شوێنی كار و له‌ كاتی كاركردندا ده‌كه‌وێته‌ ناو یەکێک لە ئامێرەکانی بەرد بڕی و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. شایانی باسه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ شوێنی كار و له‌ كاتی كاركردندا ساڵانه‌ به‌ ده‌یان كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران تووشی ڕووداوی كار ده‌بنه‌وه‌ و له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ده‌بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدان یان كه‌م ئه‌ندام بوونی ئه‌و كرێكارانه‌.