كرێكارێكی ئه‌فغانستانی له شاری تاران ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوو و له ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، له ئه‌نجامی داڕمانی دیواری بینایه‌كی نیوه‌كار له بڵواری “ئه‌بووزه‌ر”ی تاران، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی به‌هۆی كه‌وتنه ژێر دارووپه‌ردوو، گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، ناوبراو به‌دوای ئاماده‌بوونی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له‌ژێر دارووپه‌ردوو دا هێنراوه‌ته ده‌رێ، به‌ڵام به‌هۆی قورسی برینه‌كانییه‌وه وبه‌ر له گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.