ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان كرێكارێكی لاو له شاری تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك به‌هۆی داڕمانی دیواری چاڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. پێویسته بوترێ كه ئێران له بورای ڕه‌چاو كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار له جیهان له پله‌ی ١٠٢ هه‌مدایه كه خوارترین پله‌یه له خشته‌ی جیهانیی دا.