به‌پێی هه‌واڵی كاناڵی كۆڵبه‌رنیوز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانباری ١٤٠٠ هه‌تاوی، كاسبكارێكی خه‌ڵكی گوندی شێروانه‌ی كامیاران به ناوی “كورش گه‌شكی” به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له كوهده‌شت گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، له‌كاتی ئه‌و ڕووداوه‌دا كوڕی ئه‌و كاسبكارهش به‌سه‌ختی بریندار بووه و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان كراوه. شایانی باسه به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار و پشتگوێ خستنی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ڕووی ئابووریه‌وه ساڵانه به‌ده‌یان هاووڵاتیی به‌هۆی كۆڵبه‌ری و كار كردن له‌و سنوورانه گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.
