
کاسبکارێکی خەڵکی کامیاران لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە شاری ئەندیمێشک سەر بە ئۆستانی خوزستان گیانی لە دەستدا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەممە، ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خهڵكی كامیاران بە ناوی “بورهان شەفیعی” و دانیشتووی گوندی کاوانە، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری ئەندیمێشک بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاق درایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا شۆڤیرەکی گیانی لە دەست دا.
