به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە شاری جوانڕۆ گیانی لە دەستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به بیانووی هه‌ڵگرتنی باری قاچاخ ماشێنی هاووڵاتییەکیان به ناوی “نامدار سالح زاده” دایه بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی ئەم کاسبکارە. شایانی باسه، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ تەقەیان لە ناوبراو كردووه. به‌ڵام له راستی دا ته‌قه كردن له كاسبكاران و كۆڵبه‌ران بووته سیاسه‌تێكی جێ كه‌وتوو و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌ر جاره جه‌نایه‌تی تازه ده‌خۆڵقێنێت.