به‌رله‌به‌یانی دووشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه، “فه‌ریبۆرز ڕه‌ئیس دانا” كارناسی ئابووری و لێكۆڵه‌ر و ئه‌ندامی كانووسی نوسه‌رانی ئێران به هۆی توش بوونی به ویروسی كۆرنا گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فه‌ریبۆرز ڕه‌ئیس دانا” خوینده‌واری دووكته‌رای بواری ئابووری و هه‌ڵسووراوێكی ناسراوی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی ئێران بوو و له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به هۆی وته‌بێژییه‌كانی و چالاكییه‌كانی چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا. هه‌روه‌ها به هۆی چالاكییه‌كانی له كانوونی نوسه‌رانی ئێران چه‌ندین جار بانگهێشت و له ژێر گوشاری داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان قه‌راری گرتبوو. شایانی باسه، ناوبراو شه‌ش ڕۆژ پێش به هۆی توشبوونی به ویروسی كۆرۆنا له نه‌خوشخانه به‌سته‌ری كرا.