ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەهۆی باران بارین و هەڵکردنی باهۆز لە ویلایەتی میسیسیپی لە ئەمریکا، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێكی زۆر وهبهر دانیشتووانی ئهم ناوچهیه كهوتووه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەڕێوەبەری ئاژانسی بەڕێوەبردنی باری لەناکاوی میسیسیپی رایگەیاند، بەهۆی باران بارین و هەڵکردنی باهۆز لە چەند ناوچەیەکی ویلایەتەکەیان شەش کەس گیانیان لە دەستداوە. هاوکات بەهۆی ئەم رووداوە، چەندین خانوو و شەقام لە ناوچەکە زیانیان بەرکەوتووە و ژمارەیەک کەس ئاوارە بوون. هەروەها لە چەند شوێنێک هێڵەکانی کارەبا پچڕاون و بە سەدان ماڵ بههۆی پچڕانی هێڵی كارهبا لە ناوچەکە بێ کارەبا بوون.