
سه‌رۆكی زانكۆی علووم پزیشكی تۆربه‌تی جام ڕۆژی شه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه لانیكه‌م شه‌ش كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووبی ساخته تووشی مه‌سموومییه‌ت بوون.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه كه له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه هه‌تا ئێستا ٣٢ كه‌س به‌هۆی مه‌سمووم بوون به‌م مه‌شرووبه، ڕه‌وانه نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مشاره كراون كه له ئه‌نجامیدا، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سیش دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره. شایانی باسه، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ساخته له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
