ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای گیان له‌ده‌ستدانی ٤ به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ، ٢ به‌ندكراوی دیكه‌ش له زیندانی قێزلحسار به‌هۆی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا و سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی زیندان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ به‌دوای ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستی چوار به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ به‌هۆی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا و ڕاگوێزرانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی ئه‌مشاره، هه‌مان ڕۆژ به‌هۆی ئه‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ژماره‌ی به‌ندكراوانی تووشبو به ویرووسی كۆرۆنا له زیندانی قێزلحساری كه‌ره‌ج، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چووه‌ته‌سه‌رێ. شایانی باسه، دوو به‌ندكراو له به‌ندی ٢ی ئه‌م زیندانه به‌هۆی ناجێگیربوونی بارودۆخی ته‌ندرووستییان له‌ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا، گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ربوونی ویرووسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.