ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی سێ گه‌ریلای ڕاگەیاند کە لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیه‌دا لە ناوچەی “مەتینای” باشووری کوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- ناسنامەی سێ گه‌ریلای ڕاگەیاند، كه لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی توركیه لە ناوچەی مەتینای باشووری کوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی توركیه چه‌ند ئۆپۆراسیۆنێكی له ژێر ناوی جۆراوجۆردا له دژی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه كه شاره‌زایانی سیاسی باس له به‌بیانوو كردنی په‌كه‌كه به مه‌به‌ستی داگیركردنی خاكی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن.
