کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ چالاكی ژینگه‌پارێز له‌ شاری پاوه‌

گیان له‌ده‌ستدانی سێ چالاكی ژینگه‌پارێز له‌ شاری پاوه‌ 10

گیان له‌ده‌ستدانی سێ چالاكی ژینگه‌پارێز له‌ شاری پاوه‌ 10

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، دوای ئەوەیكه‌ پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، دارستانەکانی بوزین و مەرەخێڵی سەر بە ناوچەی پاوە لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامییەوە ئاگری تێبەردرا و چالاکانی ژینگەپارێزی لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بوون، سێ چالاکی ژینگەپارێزی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا گیانیان لە دەستدا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ سێ چالاكی ژینگه‌پارێز به‌ ناوه‌كانی “موختار خەندانی” وتەبێژ، دامەزرێنەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژیوای پاوە، “بیلال ئەمینی”، خەڵکی شاری پاوە و ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ژیوا و “یاسین کەریمی”، خەڵکی شمشێری پاوە، گیانیان له‌ده‌ستدا. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شه‌وی یەکشەممە خەڵکی شاری پاوە لە بەردەم تێرمیناڵی “کرماشان ـــ پاوە”، کۆبوونەوە و بە وتنەوەی سروودی “ئەی شەهیدان” و هەڵگرتنی پلاکارت بە درووشمی “نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میلەتدا دەژین”، پێشوازیان لە تەرمی ئەم سێ ژینگەپارێزە کرد.